بەندکراوان
دەستبەسەرکرانی دوو کەسایەتی ئایینی کورد لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە
06:27 - 31/1/2023
هانا: لە درێژەی شەپۆلی بەربڵاوی دەستبەسەرکردن لە کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، ٣٠ی ژانوییەی ٢٠٢٣، دوو کەسایەتی ئایینی کورد بە ناوەکانی "مامۆستا ئیبراهیم کەریمی"، ئیمامی گوندی "نەنەڵەی" سنە، و " مامۆستا لوقمان ئەمینی"، ئیمامی جەماعەتی مزگەوتی چوار یاری نەبی" لە گەڕەکی "عەباس ئاوا"ی سنە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کران.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم دوو کەسایەتیە ئایینیە کوردە لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لەسەر ڕێگای مەریوان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی حکومەت بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی مامۆستا ئیبراهیم کەریمی و پشکنیویانە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سەقز ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە
- تارق رەحیم پوور شارۆمەندی خەڵکی سنە سزای 3 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا
- سنە؛ دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێک بۆ ماوەیەکی کورت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- بانگ کرانی فواد شەعبانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە