بەندکراوان

سەپاندنی حوکمی فساد فی الارض بەسەر رفێق سلیمی

06:21 - 31/1/2023

سەپاندنی حوکمی فساد فی الارض بەسەر رفێق سلیمی

هانا: ڕۆژی یەکشەممە"٢٩ی ژانوییەی ٢٠٢٣، ڕفیق سەلیمی خەڵکی سنە لەلایەن دادوەر نەقی زادە، جێگری دادوەری گشتی و بەرپرسی لقی دووی دادگای ئینقلابی سنە، لە لقی ٢ی لێکۆڵینەوەی دادگای ئینقلابی شاری سنە، بە "فساد فی الارض" تۆمەتبار کرا.

ڕەفیق سەلیمی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە بنەماڵەکەی ڕایگەیاند، لەلایەن زیندانەوە ئاگادارکراونەتەوە کە دۆسیەکەی دەرچووە و نابێت چاوەڕێی ئازادکرانی کاتی بە دانانی بارمتە بکات.


پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕەفیق سەلیمی ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی نڤەمبری ٢٠٢٢ لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگوێزرا و دواتر ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ژانوییەس ٢٠٢٣ بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ڕاگوێزرا.