هەواڵ

سەپاندنی سزای بەندکران و غەرامە بەسەر ڕۆژنامەوانێکی کورد

09:49 - 28/1/2023

سەپاندنی سزای بەندکران و غەرامە بەسەر ڕۆژنامەوانێکی کورد

هانا: نازیلا مەعرووفییان، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی سەقز، بە بڵاوکردنەوەی تویتێک حوکمەکەی ڕاگەیاند؛ بە پێی بڕیاری لقی ٢٦ی دادگای ئینقلاب بە دادوەری ئەفشاری، بە تۆمەتی "چالاکی دژی سیستم و بڵاوکردنەوەی درۆ بە مەبەستی تێکدانی گشتی لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ باوکی # مەهسا_ئەمینی، حوکمی دوو ساڵ زیندانی و ١٥ ملیۆن تمەن غەرامە و پێنج ساڵ قەدەغەکرانی بۆ دەرەوەی ولات بەسەردا سەپێندرا.

هەروەها نازیلا مەعروفیان پۆستێکی دیکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە و نووسیویەتی؛  ئەم حوکمە بەبێ دانیشتنی دادگا و برگریی لە خۆم دراوە و سزای دوو ساڵ زیندانیش بۆ ماوەی پێنج ساڵ هەڵپەسێردراوە.

هەروەها، بەدواداچوون بۆ ئەم وێنەیە، پۆستێکی دیکەی لە ئینستاگرامەکەی خۆی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی؛ سوارێکم، چۆن واز لە پیادەکە بهێنم؟ وە لە درێژەی قسەکانیدا نووسیویەتی "بە قسەی سێپیدە ڕەشنو عەزیز: بە هیوای ئازادی بۆ هەموومان".

پێویستە بگوترێ نازیلا مەعروفیان ڕۆژی یەکشەممە"۳۰ی ئوکتۆبری۲۰۲۲" بە هۆی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستگیرکرا و دوای ۷۲ ڕۆژ، ڕۆژی دووشەممە"۹ی ژانوییەی۲۰۲۳"بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٦٠٠ ملیۆن تمەن ،بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.