سێدارە

لەسێدارە دانی شارۆمەندێکی کورد لە زندانی ماکۆ

06:38 - 31/1/2023

لەسێدارە دانی شارۆمەندێکی کورد لە زندانی ماکۆ

هانا:بەرەبیانی ڕۆژی دووشەممە"۳۰ی ژانوییەی ۲۰۲۳"سزای لە سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ماکۆ جێ بە جێکرا.

هاوکارانی هانا:ناوی ئەم هاووڵاتییەیان"ئیسمایل کەچلانڵو"خەڵکی "شوت"ی ورمێ ڕاگەیەندراوە,هەروەها ناوبراو سێ ساڵ پێش ئیستا بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەرو لە لایەن دادگای قەزای کۆماری ئیسلامی سزای لە سێدارە دانی بەسەردا سپێندرا.