بەندکراوان

ناڕوونی چارەنووسی دوو برای دەستبەسەرکراو

06:29 - 31/1/2023

ناڕوونی چارەنووسی دوو برای دەستبەسەرکراو

هانا: زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنی دوو برای خەڵکی ورمێ بە ناوەکانی "شاهین و ناسر وەساف" لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسداران تێدەپەڕێت، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو دوو برایە نییە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ شاهین و ناسر وەساف ڕۆژی چوارشەممە "۲۱ی سپتەمبری۲۰۲۲" بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە ماڵەکەی خۆیان دەستگیرکران.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تا ئێستا ئەم دوو برایە لە هەر مافێکی مرۆڤ بێبەش کراون.