بەندکراوان
سەپاندنی سزای شەش ساڵ حەپس بەسەر"خەبات فەدایی"
11:35 - 27/2/2023
هانا: خەبات فەدایی، هونەرمەندی کورد خەڵکی ئاوای "بۆیدەر"ی سەروئاوا و دانیشتووی تاران،شەش ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ خەبات فەدایی لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی وەرامین، لەلایەن دادوەر "ئەشکان ڕامێش" بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام بە یەک ساڵ زیندان و بە تۆمەتی ئەندامبوون لە گرووپ و قەرەباڵغییەک بە ئامانجی تێکدانی ئاسایشی وڵات بە پێنج ساڵ زیندانیکردن مەحکوم کرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە ئەم هونەرمەندە کوردە لە ٢ی رەزبەری ساڵی ١٤٠١ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و لە ماوەی دەستبەسەرکردندا لە هەر مافێکی مرۆڤ بێبەش بووە و تەنیا چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە.
هەروەها مۆبایل و ئۆتۆمبێلی تایبەتی ئەو هونەرمەندە کوردە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەردا گیرا و ژمارەی حیسابی بانکی ناوبراو و هاوسەرەکەیشی بلۆک کرا.
خەبات فەدایی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی نڤەمبری٢٠٢٢، بە دانانی بارمتە، بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەوین ئازاد کرا.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بەردەوامی دەستبەسەر کران و نادیاری چارەنووسی پەخشان عەزیزی رۆژنامەنووسی کورد
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە تاران
- دەستبەسەر کرانی فواد فەتحی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە تاران
- شەهین ئەحمەدی ، دایکی ئارمیتا گراوەند لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرا
- نازیلا مەعروفیان جارێکیتر لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا