بەندکراوان
تاران: ڕفاندنی زیندانییەکی سیاسی پێشووی کورد
09:50 - 16/3/2023
هانا؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا "عەلی پەرنەو" ٥٧ ساڵە، زیندانی سیاسی پێشووی خەڵکی شاری گیلانغەرب ی کرماشان، لە لایەن هێزەکانی حکوومەتی تاران ڕفێندرا و بۆ زیندانی ئەوین ڕاگوێزرا.
شایانی باسە، دوای ڕفاندنی لە تاران، هێزەکانی حکوومەت هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی کە دەکەوێتە شاری گیلانغەرب و لە کاتی گەڕان و پشکنیندا دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی ئەودا گرت.
پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت، کەناوبراو پێشتر مێژووی دەستگیرکردن و زیندانیکردنی هەبووە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سەپاندنی سزای ٤٠مانگ حەپس بەسەر چالاکێکی مافی ژنان
- دەستگیرکردن و گواستنەوەی دوو هاووڵاتی بۆ زیندانی نەقەدە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین
- ڕفاندنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە
- نەزانینی چارەنووسی شارۆمەندێکی خەڵکی شنۆ