هەواڵ
زانیاریی زیاتری هانا سەبارەت بە شێوازی کووشتنی بەندکراوێک لەژێر ئەشکەنجەدا
08:29 - 15/3/2023
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار له ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانە: ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی مارسی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەک بە ناوی "شیرزاد ئەحمەدی نژاد" ٤١ ساڵە، باوکی سێ منداڵ و خەڵکی شاری بوکان، لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە سەرکوتگەرەکانی حکومەتدا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێ گیانی لەدەستدا.
بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو مانگێک پێش ئێستا لەگەڵ هاوڵاتییەکی دیکە بە ناوی "خالق محەممەد نەژاد" لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەرکراون.
هەروەها ئەم سەرچاوە زیادی کرد,تا ئیستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی خالق محەممەد نژاد لەبەردەستدانیە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دامودەزگاکانی حکومەت هەڕەشەیان لە بنەماڵەی شێرزاد ئەحمەدی نژاد کردووە کە دەبێت یەک کەس ئامادە بێت بۆ وەرگرتنی تەرمی کوڕەکەیان تا ڕادەستی بکەنەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سەپاندنی سزای ٤٠مانگ حەپس بەسەر چالاکێکی مافی ژنان
- دەستگیرکردن و گواستنەوەی دوو هاووڵاتی بۆ زیندانی نەقەدە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین
- ڕفاندنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە
- نەزانینی چارەنووسی شارۆمەندێکی خەڵکی شنۆ