ژینگە
چالاکێکی ژینگەیی لە مەریوان دەسبەسەر کرا
10:47 - 1/2/2021
ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانبار، چالاکێکی ژینگەیی بە ناوی "دانا سەمەدی" خەڵکی شاری مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. هێزە ئەمنیەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو لاوەیان دەسبەسەر کردووە. هەتا ئێستا بەدواچوونی بنەماڵەی ئەو چالاکە ژینگەپاڕێزییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو، بێئاکام ماوەتەوە. هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکار و تۆمەتیوەپاڵدراوی دژی "دانا سەمەدی" زانیارییەک لە بەردەسدا، نییە
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ناروونی چارەنووسی دوو شارۆمەندی دەستبەسەرکراو
- ڕفاندنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئیران
- ئازادی چالاکێکی مەدەنی بە دانانی بارمتە لە زیندانی مەریوان
- برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیران
- ڕفاندنی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە