هەواڵ
ڕاپۆرتی تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکان لە ڕێوڕەسمی چوارشەممە سوری لە سنە
05:54 - 17/3/2023
هانا: ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، لاوانی پیر محەممەد سنە بە بۆنەی ڕێرەسمی چوارشەمە سووری و هەروەها بۆ دڕێژەدان بە نارەزایەتیە سەرانسەریەکانی ئەم شارە بە ڕۆشن کردنی ئاگر لە شەقامی دەماوەند بلوار٢٨ دەی لە گەرەکی دەماوەند، شەقامەکەیان داخست.
بەشدارانی چوارشەممەی سووری وێڕای دەربڕینی خۆشی و هەڵپەڕکێی کوردی، دروشمیان دژی حکوومەتی نامرۆڤانەی کۆماری ئیسلامی وتەوە هاوکات لە کردەوەیەکی دژە مرۆڤدا هێزەکانی سوپا و جل ئاسایەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەجێ بە تەقەی ڕاستەوخۆ و گازی فرمێسکڕێژ دەست دەکەن بە تەقەکردن.
بەداخەوە لەم کردەوە نامرۆڤانە١٢ کەس بریندار بوون کە چەن کەس لە برینداربوان ڕەوانەی نەخۆشخانە کران، بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سابر وەزیری گولە بەر دەستی کەوتووە، هەروەها سێ کەسیش لە کوچەی لەواشی تەقەیان لێ کراوە، کەسێکی دیکەش تەقە لە کۆئەندامی زاوزێ، ئێستا لە بەشی ICU لە نەخۆشخانە لە ژێرچاودێری پزیشکی دایە و باس لەوە دەکرێت بارودۆخی ناجێگیرە و ئەگەری مردنی هەیە، هێزە ئەمنییەکان لە نەخۆشخانەکە ئامادەن و فشاریان خستووەتە سەر بنەماڵەی ئاماژەپێکراو بۆ ئەوەی ئەم کارەساتە بڵاو نەکانەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سەپاندنی سزای ٤٠مانگ حەپس بەسەر چالاکێکی مافی ژنان
- دەستگیرکردن و گواستنەوەی دوو هاووڵاتی بۆ زیندانی نەقەدە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین
- ڕفاندنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە
- نەزانینی چارەنووسی شارۆمەندێکی خەڵکی شنۆ