ڕاپۆرت

ڕاپۆرتێک لە سەر بارو دۆخی زیندانی سیاسی سەکینە پەروانە

12:13 - 13/3/2023

ڕاپۆرتێک لە سەر بارو دۆخی زیندانی سیاسی سەکینە پەروانە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی مارسی ٢٠٢٣ ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دۆخی زیندانی سیاسی کورد سەکینە پەروانە بەم شێوەیەی خوارەوە ئامادە کراوە. هانا؛ ڕۆژی سێشەممە ٧ی مارسی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەک بە ناوی سەکینە پەروانە ٣٤ ساڵە،کچی حەسەن، زیندانیی سیاسی و خەڵکی قوچانی خوراسانی شوماڵی ، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە .

جێگەی ئاماژەیە ، ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی فێورییەی ٢٠٢٣، دوای تەواوکردنی ۴ ساڵ لە حوکمەکەی، لە زیندانی ناوەندیی مەشهەد ئازاد کراوە.
شایانی باسە ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی سیپتەمبری ٢٠٢٢ لە ناڕەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی و هاوسۆزی لەگەڵ خەڵکی کوردستان مانگرتنی دوو ڕۆژەی لە خواردن گرت و ڕایگەیاند کە لە ئەمڕۆوە، لە لەگەڵ مانگرتنەکەیدا، مەراسیمێکی بۆ یادکردنەوەی ژینا ئەمینی لە زیندانی ژنانی مەشهەد بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ڕاپۆرتی پارێزەری ئەم زیندانییە سیاسییە، ڕۆژی دووشەممە "۲۵ی مەی ۲۰۲۰، سزای ۵ ساڵ زیندانیکردن و ۲ ساڵ قەدەغەکردنی ئەندامییەتی لە گروپە سیاسییەکاندا بەسەردا سەپێنراوە کە دژایەتی ڕژێم دەکات بە ئامانجی تێکدانی ئاسایشی وڵات" ئاگاداری کردبووەوە.
سەکینە پەروانە پێشتر لە ڕێگەی نامەیەک ڕۆژی پێنجشەممە "٢٥ی ژووێنی ٢٠٢٠"ی بڵاوکردۆتەوە و باسی لە پرۆسەی گرتن و ئەشکەنجەدانی کردووە کە لە ماوەی زینداندا تووشی بووە، بە پشتبەستن بە لێدوانەکانی، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران  ڕۆژی هەینی"۷ی فێورییەی ۲۰۲۰"بە بیانووی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی لە شاری سلێمانی لە کوردستانی عێراق (باشووری کوردستان) ڕفێندرا و دوای گواستنەوەی بۆ ئێران، ۱۰ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئەمنیی مەریوان و سنە مایەوە، دواتر گواسترایەوە بۆ زیندانی ئەوین.
ناوبراو لە ژێر سەختترین بارودۆخی لێپرسینەوە لەگەڵ ئەشکەنجەی جەستەیی لە بەشی دوو ئەلف، ٢٠٩ و ژنانی زیندانی ئەوین بەسەر بردوە.
سەکینە پەروانە لە مانگی ئاپریلی٢٠٢٠ بە هۆی نووسینی دروشم و وتنەوەی دروشم لە زیندانی ئەوین بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین گوازرایەوە و دوای ٤ ڕۆژ لە ژوری تاکەکەسی، بۆ نەخۆشخانەی دەروونی ئەمین ئاوا لە شاری ڕەی گوازرایەوە.
ڕۆژی شەممە ٤ی جولای ٢٠٢٠ لە کاتێکدا کە شوێنی  لێدان لەسەر جەستەی هەبوو، دیسانەوە بۆ زیندانی ئەوین گوازرایەوە و لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٠دا" لە لایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی " پشێوی زیندانەکان." حوکمی ۲ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. 
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی ئوکتۆبری ٢٠٢٠ ئەم زیندانییە سیاسییە لە زیندانی ئەوینەوە بۆ زیندانەکانی قوچان و مەشهەد گواسترایەوە. لەو ماوەیەدا چەندین جار بۆ دەستبەسەرگەی  ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی مەشهەد گوازراوەتەوە و بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ لە تەلەفزیۆنەکاندا، تووشی توندووتیژی جەستەیی و دەروونیی بوەتەوە.
ئەم زیندانییە سیاسییە هەروەها مانی لە خواردن گرتووە و چەندین جار لە ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە زەختی دامەزراوە ئەمنییەکان هەوڵی خۆ کوشتنی داوە.

12:17 - 13/3/2023 نوێ کراوەتەوە.