بەندکراوان
ڕاگوێزرانی پێنج بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسی
09:42 - 15/3/2023
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە' ١٥ی مارسی ٢٠٢٣، لانیکەم ٥ بەندکراو کە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، پاش مانگرتن لە خواردن بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی دەریای ورمێ گوازرانەوە.
ئەم پێنج زیندانییە کە لەگەڵ پێنج کەسی دیکە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا، ناسنامەکانیان بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
"ئارام عومەری ٣٤ ساڵە ، ڕەحمان پەرهازۆ ٣٣ ساڵە ، ئەشکان عوسمان نژاد، ٣١ ساڵ، فەخرەدین دۆدکانلوو، ٢٥ ساڵە، و ئەمیر موشتاق، ٢٧ ساڵ".
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سەپاندنی سزای ٤٠مانگ حەپس بەسەر چالاکێکی مافی ژنان
- دەستگیرکردن و گواستنەوەی دوو هاووڵاتی بۆ زیندانی نەقەدە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین
- ڕفاندنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە
- نەزانینی چارەنووسی شارۆمەندێکی خەڵکی شنۆ