هەواڵ
کوژران و بریندار بوونی سێ هاووڵاتی بەهۆی پاشماوەی تەقینەوەی هێزەکانی حکومەت لە کوردستان
06:06 - 16/3/2023
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٤ی مارسی٢٠٢٣، بە هۆی تەقینەوەی گوڵەی تۆپێک کە لە ئەنجامی بەڕێوەچوونی مانۆڕی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەوروبەری شاری نەغەدە بەجێمابوو، هاووڵاتییەک گیانی لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
کامیل ڕەسووڵ پوور، کوڕی خالید، خێزاندار و باووکی دوو منداڵ ، خەڵکی ئاوایی میمەند،گیانیلەدەستدا و سەلیمە بەرزگەر، هاوسەری کامیل ڕەسووڵ پوور و سەلیم ئەحمەدی ئازەر, بە سەختی برینداربوون.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سەپاندنی سزای ٤٠مانگ حەپس بەسەر چالاکێکی مافی ژنان
- دەستگیرکردن و گواستنەوەی دوو هاووڵاتی بۆ زیندانی نەقەدە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین
- ڕفاندنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە
- نەزانینی چارەنووسی شارۆمەندێکی خەڵکی شنۆ