هەواڵ

گیانلەدەستدانی کرێکارێک لە کاتی کارکردندا

07:44 - 15/3/2023

گیانلەدەستدانی کرێکارێک لە کاتی کارکردندا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی"١٤ی مارس ٢٠٢٣، کرێکارێک خەڵکی کامێران بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی کارەوە گیانی لەدەست دا.

هاوکارانی هانا ناوی ئەم هاووڵاتییەیان سالار فەیزی ٤٢ ساڵ و خەڵکی ئاوای ترۆریز خێزاندار و باوکی دوو منداڵ ڕاگەیاندوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سالار فەیزی بە هۆی نەبونی کەرستەی ئیمەنی شوێنی کار لە کاتی کاردا لە نهۆمی سێەمی خانویەکی نیوەکارە  کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.
سەرپەرشتی نەکردنی دروست لە لایەن بەرپرسانەوە لە سەر شێوازی کار و دۆخی سەلامەتی کرێکاران و هەروەها نابەرپرسیارێتی خاوەنکارەکان، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنیەتی کارە و ئەم دۆخە وایکردووە ئێران پلەی۱۰۲ لە جیهاندا لە ڕووی ئاسایشی کارەوە، و وڵاتێکی زۆر نائارامە بۆ کرێکاران ببێت.