هەواڵ

گیانلەدەستدانی گەنجێک لە نێو بریندارانی ڕاپەڕینی سەتاسەری تاران

08:13 - 15/3/2023

گیانلەدەستدانی گەنجێک لە نێو بریندارانی ڕاپەڕینی سەتاسەری تاران

بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: گەنجێک بە ناوی "محەممەد ئاریان خۆش گوار" ١٨ ساڵە، کوڕی فەرشید و خەڵکی سنە، کە لە پەیوەند لەگەڵ ڕاپەڕینی سەرتاسەری شاری تاران، ڕۆژی سێشەممە"١٤ی مارسی۲۰۲۳، دوای مانەوەی چوار مانگ لە کۆمادا، لە نەخۆشخانەیەکی تاران بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ لە کاتی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی سنە لە گەرەکی حاجی ئاوای  ئەم شارە،  محەممەد ئاریان خوش گوار بە باتۆم و چەقۆ  لە بەشی سەر و سکی بە سەختی بریندار بوو و دواتر کەوتە کۆما.