ڕاپۆرت

بەڕێوەبەرانی گەندەڵ لە سیستەمی قەزایی و زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا

09:22 - 24/3/2023

بەڕێوەبەرانی گەندەڵ لە سیستەمی قەزایی و زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕاپۆرتێک لە زیندانی ورمێ؛هەر ڕژیمێک کە بیەوێت هێز و دڕندەیی بەکاربهێنێت، کەسانێک کە پێشینەی کوشتن و تاوان و دزییان هەیە، وەرئەگرێت.

 بە واتایەکی سادەتر، لە حکومەتە دژە جەماوەرەکاندا، کەسانێک لە سیستەمەکەدا دادەنرێن کە زیاتر لە کۆمەڵگا دوورخراونەتەوە و لە نێو خەڵکی ئاساییدا نابینرێن. وە ئەم کەسانە بەهۆی بارودۆخی کۆمەڵایەتی و تاکەکەسی خۆیانەوە بەدەست هەموو جۆرە سادیزمێکی درێژخایەن دەناڵێنن
لێپرسینەوە و ئەشکەنجەدەر و بەڕێوەبەرانی زیندان و هێزە ئیمنییەکان و بەرپرسی ئیدارەکان  و دامەزراوە حکومییەکان، ئەم سیستەمە حکومیانە بە شێوەیەکی هەڵبژێردراو ئەم کەسانە بەکاردەهێنن.
وە لابردنی ئەوانیش دڵخۆشکەری خەڵکە و دەتوانرێت وەک ئامرازێکی ڕیکلام بەکاربهێنرێت
ماوەیەکی زۆر نیە  حکومەتی ئەمریکا سزای بەسەر هەندێک سەرکردە و بەڕێوەبەرانی کۆماری ئیسلامیدا سەپاند کە یەکێکیان "داریوش بەخشی" بەرپرسی نوێی زیندانی ورمێ و بەرپرسی زیندانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی غەربیە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا "داریوش بەخشی" خستە ناو سزاکانی ئەمریکاوە بەهۆی پەیوەندی و بەشداریکردنی لە کڕینی کەرەستەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە وڵاتانی ئەوروپا و فرۆشتنی کەرەستەی سەربازی بە میلیشیاکان و ڕوسیا. دەکرێت داریوش بەخشی بە کەسێکی سەرەکی بۆ حکومەت هەژمار بکرێت کە ڕۆڵێکی بەرچاو لە تیرۆر و ڕفاندنی نارازیانی کۆماری ئیسلامی لە تورکیا و عێراق دەگێڕێت.
  بەهۆی شارەزایی لە زمانی کوردی بادینی، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ بەکرێگیراوانی ناوچە کانی کوردستان هەیە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سنوور بەزاندن. ئێستا ئەم کەسە وەک بەرپرسی زیندانی ورمێ و فەرمانداری زیندانەکانی ئەو پارێزگایە هەڵبژێردراوە.

داریوش بەخشی بە دامەزراندنی ڕێکخراوەیەک و دەستپێکردنی چالاکیی بەناو پشتیوانی بۆ زیندانیان و بنەماڵەکانیان و پشتیوانی بە هاوکاری خوشکەزای بە ناوی "سینا سەرگوڵی" لە ستافی زیندانی ورمێ دەستی بە تاڵانکردن و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر زیندانییەکان و بنەماڵەکانیان کرد. بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی لە بنەماڵەی زیندانیان و زیندانیانی ناو بەندیخانەکەوە دەستکەوتوون، کە بە هۆکاری ئەمنی ناویان ئاشکرا ناکەین، ئەو کەسانەی ئاماژەیان پێکراوە داوای  سێکسی لە ژن و زیندانییە ژنەکانیان دەکەن بە مەبەستی پێدانی مۆڵەت بە تۆمەتبارانی هاوبەش، و چەند کەس کەوتوونەتە تەڵەی ئەم دوو کەسە و دواتر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی فیلمەکە لە خێزانەکان دەکەن.


داریوش بەخشی بە دامەزراندنی ڕێکخراوەیەک و دەستپێکردنی چالاکیی بەناو پشتیوانی بۆ زیندانیان و بنەماڵەکانیان، لە کردارێکی سەیردا دەست دەکات بە دەستبەسەرداگرتنی موڵکی جوڵاو و نەجووڵاوی زیندانیانی سیاسی و ئایدۆلۆژی. بە شێوەیەک کە دادوەری دۆسیەکە داوای کەفالەت لە بنەماڵەی زیندانییەکان بکات و بۆند یان بەڵگەنامەی خانوو یان باخ یان زەوی کشتوکاڵی بە ناوی ڕێکخراوەکە دەدرێت و لە کۆتاییدا دەست بەسەر موڵکەکەدا دەگرن یان دەیکڕن بە نرخێکی کەم بە بیانووی درۆ و بەناو یاسایی. سکاڵای ئەو خێزانانە چەندین جار ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەری کراوە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان بۆیان نییە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە ناو زیندانی ورمێ وە نێردراوە، دوای دەستبەکاربوونی داریوش بەخشی، تاوانەکان جیاکرانەوە و زیندانییە سیاسی و ئایینیەکان بۆ بەشی تازە دامەزراوی زیندانەکە گوازرانەوە، لەوێش بۆ شوێنێکی بچووک کە هیچ ئیمکاناتێکی نیە  گوازرانەوە 
لە کۆبوونەوەیەکدا کە داریوش بەخشی بۆ زیندانیانی سیاسی و ئایدیۆلۆژیی بەندی 10 ئەنجامیدا، ئاگاداری کردنەوە کە دەگوازرێنەوە بۆ بەندی نوێ
هەروەها زیندانییەکان دوای ئەم ڕاگەیاندنە بۆ ماوەی ١٢ ڕۆژ مانیان لە خواردن گرت.
بە وتەی شایەتحاڵان، داریوش بەخشی قسەی قێزەونی بەکارهێناوە و هەڕەشەی لە سێدارەدانی زیندانییەکان کردووە و تەنانەت لێدانی ئەو کەسانەی مانیان  لە خواردن گرتووە و خستوویانیە ژووری تاکەکەسی.
مانگرتنی ئەو زیندانیانە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەگواستنەوەی زۆرەملێیان بۆ بەشی ئاسایشی نوێ کە شوێن و ئیمکاناتی پێویستی نییە. ئەم بەشی زۆر سنووردارترە و شوێنی هەواگۆڕکێی زیندانییەکان زۆر بچووکترە لە پێشوو و کامێرای چاودێری و ئامێری جامکردنی تێدایە. هەروەها دوای گواستنەوەی زیندانیان بۆ بەشی نوێ، سەرجەم پەیوەندیی زیندانیانی سیاسی و ئایینی لەگەڵ بەشی دیکە پچڕاوە.
ئەم زندانیانە بەهۆی ئەو کەمی و کۆت و بەندانەی کە لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە سەپاندوویانە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هیچ داهاتێکیان نییە، زیندانییەکان هەموو ئەو ئیمکاناتانەیان بەجێهێشتووە کە لەسەر حیسابی خۆیان لە بەشی پێشوودا ئامادەیان کردبوو و ناتوانن بیانگوازنەوە بۆ بەشی نوێ. بەم شێوەیە هەموو ئیمکاناتی زیندانییەکان لەلایەن رەئیسی  زیندانەوە هەڵدەگیرێت 
بەگوێرەی ئەو هەواڵە بڵاوکراوانە، بەشی نوێی زیندانیانی سیاسی و ئایدیۆلۆژی لە تەنیشت بەشی کرێکاری و لە شوێنی پێشووی حەمامی سەرەکی زیندانەکە، لەسەر دوو نهۆم دروستکراوە، نهۆمێک بۆ زیندانیانی داواکاری گشتی نیزام و نهۆمی خوارەوە بۆ زیندانیانی سیاسی و ئایینییە
دوای ناڕەزایی زیندانیان و مانگرتنیان لە خواردن، داریوش بەخشی ڕەفتاری نامرۆڤانەی بەرامبەر زیندانیان کرد و وێڕای هەڕەشەی لە سێدارەدان لە زیندانیانی سیاسی، وتی: ڕقم لە زیندانیانی سیاسییە و هەرچی لە توانامدا بێت بەرامبەر ئەو زیندانیانە دەیکەم.