ئامار

ئاماری پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ساڵی ١٤٠١

08:17 - 21/3/2023

ئاماری پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ساڵی ١٤٠١

هانا: ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕاپۆرتی ئاماری خۆی سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ و پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکانی هاووڵاتیانی کورد لە کوردستانی ئێران لە ساڵی ١٤٠١ ئامادە کردووە. ئەم ڕاپۆرتە پارێزگاکانی کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کرماشان و ئیلام دەگرێتەوە. پێویستە بگوترێ کە بەهۆی نەبوونی دەستڕاگەیشتن بە هەواڵ و ڕووداوەکانی ناوخۆی وڵات، ئەم ئامارە ناتوانێت هەموو حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیان لەخۆ بگرێت، بەڵام هەموو هەوڵەکانی هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە ناوخۆی وڵاتدا بەم ئاراستەیەدایە ، کە ئەوپەڕی وردبینی لە زیادکردنی هەواڵەکان و پشتڕاستکردنەوەی بابەتە بڵاوکراوەکاندا کراوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا تۆمارکراون، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە هەشت هەزار هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون. لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەدا ١٥٢ کەس کوژراون کە ٢٣ منداڵ و ١٠ ژنیشیان تێدابووە. لە ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ٢٤٥ ژن دەستگیرکراون. لەم ماوەیەدا لانیکەم ٨٧ کەس لە سێدارە دراون، ٢٤٢ کرێکار گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوون، لانیکەم ٤٠ کرێکار تووشی ڕووداو بوون ویا لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە، ١٤ کەس بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون، لانیکەم ٢٠ کەس لە ژێر ناوی ناموس کوژراون.و لە کۆتاییدا لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ١٣١ کەس خۆیان کوشتووە.

دەستگیرکردنەکان:
لە ساڵی ١٤٠١ و بە تایبەت دوای دەستپێکی شۆڕشی ژینا، زیاتر لە هەشت هەزار هاووڵاتیی کورد لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە سەرەڕۆیانە و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دادگا  دەستبەسەر کران.
ناوی دوو هەزار و ٥٣ کەسی دەستبەسەرکراو بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا پشتڕاست کراوەتەوە، زۆربەیان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی، هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران، چالاکیی سەندیکایی، چالاکییە مەدەنییەکان، چالاکیی لە مافەکانی ژنان و پرسە ژینگەییەکان دەستبەسەرکران. بەپێی ئەم ئامارانە هەزار و ٧٦٩ کەس بە تاوانی چالاکییە مەدەنییەکان و بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان، ٢٠٥ کەس بە تاوانی سیاسی، ٥٧ کەس بە تاوانی چالاکیی سەندیکای کە مامۆستایان و کرێکاران لەخۆدەگرێت، ٨ کەس بە تاوانی چالاکییە ئاینیەکان، ٧کەس چالاکانی ژینگەپارێزی، ٧ چالاکوانی مافی ژنانن.
کە لەم لە دەستگیرکراوانە ٢٦٣ کەسیان ژنن و ١٧١ کەسیش منداڵن
 
سێدارە :
بە پشتبەستن بە ئاماری هانا، لانیکەم ٨٧ هاووڵاتیی کورد لە زیندانەکانی ئێران لە ساڵی ١٤٠١ لە سێدارە دراون. کە ٤ زیندانی سیاسی بە تاوانی مۆحاربە ، ٤٢ زیندانی بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست ، ٣٩ بە تۆمەتی تاوانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان ، ٢ زیندانی بە تاوانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و ٢ زیندانی بە تاوانی  تۆمەتی دزی چەکداری.
: کۆلبران
بە پشتبەستن بە ئاماری هانا، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٢٤٢ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراو و بریندار بوون، لەو ژمارەیە ٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٢٩ کەسیش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لەدەستداوە، ٦ کەسیش بە ڕووداوی سروشتی و ٥ کەسیش بەهۆی ڕووداوێکی ئۆتۆمبێلەوە گیانیان لەدەستدا. بە گشتی ١٩٢ کۆلبەر بریندار بوون، ١٥٣ کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون، ١١ کەس بە هۆی ڕووداوی ئۆتۆمبێل بریندار بوون، ٦ کەس بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون، ١٠ کەس بە هۆی کارەساتی سرووشتی بریندار بوون، ١٠ کەسیش  بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزەکانی ڕێژیم  زۆرترین ژمارەی قوربانییەکانی کۆلوبران پەیوەندی بە شارۆچکە و ئاوایە سنووریەکانی کوردستانەوە هەیە
 
ژنان :
ژمارەی ئەو ژنانەی لە ساڵی ڕابردوودا دەستگیرکراون کە ناویان بۆ هانا پشتڕاستکراوەتەوە
٢٦٣ کەسن. زۆربەی دەستبەسەرکراوەکان بە تۆمەتی چالاکیی مەدەنی و لە پەیوەند بە شۆڕشی ژینا، چالاکیی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی و چالاکی سەندیکاییەکان دەستبەسەر کراون. هەروەها لە سەردەمی شۆڕشی ژینادا ١٠ ژن بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون.
لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ١٦ ژن بەلە ژێرناوی ناموس و ناکۆکی خێزانی لەلایەن  و باوک و برا و مێردەکانیانەوە کوژراون.
 
منداڵان:


لە یەک ساڵی ڕابردوودا و بە تایبەت لە کاتی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان  لە دژی کۆماری ئیسلامی، ٢٣ منداڵ کوژراون و ١٧١ منداڵیش دەستبەسەر کراون. لەو ماوەیەدا ٤٠ منداڵیش خۆیان کوشتووە. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا چەندین ڕاپۆرتی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵانی پێگەیشتووە چ لە شوێنی کاردا لەلایەن خاوەنکارەوە بەرامبەر بە منداڵانی کرێکار و چ لەنێو خێزانەکاندا و بڕی  ژمارە و ئەو حاڵەتانەی کە ڕاپۆرتکراون جێگەی نیگەرانییە.
 
خۆکوشتن:
بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ناوەندی ئاماری هانا تۆمار کراون، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ١٣١ کەس لە شار و ئاواییەکانی  کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. لەو ژمارەیەش ٣٧ کەسیان لە ڕەگەزی مێ و ٩٤ کەسیان لە ڕەگەزی نێر بوون. زۆربەی خۆکوشتنەکان بەهۆی کێشەی خێزانی و ناکۆکی و هەروەها کێشەی بژێوی ژیانەوە بووە.
تەمەنی ئەم کەسانە بەم شێوەیەیە:
٧٦ گەنج
٤٠ منداڵ
تەمەنی ناوەڕاست ١٢ حاڵەت
و بەساڵاچووان ٣ حاڵەت
 
ناتەواوییە کۆمەڵایەتییەکان:
 
لە ساڵی ڕابردوودا ٢٠ کەس بەهۆی نامووس پارێزی کوژراون، لەو ژمارەیە ١٦ کەسیان ژن و ٤ کەسیان پیاو بوون.
 
تەقینەوەی مین:
بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ناوەندی ئاماری هانا تۆمار کراون، لە ساڵی ١٤٠١دا لانیکەم ١٤ هاووڵاتی لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین و تەقەمەنی بەجێماو لە شەڕی ئێران و عێراق و چێنراو لە لای سنووری ڕێژیم کوژراون و بریندار بوون یا لە لایەن هێزە چەکدارەکانی سەر سنوورەکان کوژراو یا خۆد برینداربوون.
لە کۆی گشتی ١٤ ڕووداو، ٦ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٨ کەسیش برینداربوون، ٣ کەسیان تووشی کەم ئەندامیەتی جەستە بوون. لەناو قوربانیانی مینەکەدا ٤ ژن بینراوە کە زۆرترین زیانی بەر کاسبکار و کۆڵبەران کەوتوە.
 
کرێکاران: 
بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لە ناوەندی ئاماری هانا تۆمارکراون، لانیکەم ٤٠ کرێکار لە کوردستان بەهۆی ڕووداوەکانی پەیوەست بە کار و نەبوونی کەرستەی ئیمەنی لە شوێنی کار گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەکی زۆریشیان بریندار بوون. هەروەها لەم ماوەیەدا ٣٣ چالاکی کرێکاری بە تۆمەتی چالاکی کرێکاری و سەندیکاکان دەستبەسەر کران.
 
ژینگە:
لە ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی دا ٧ چالاکی ژینگەپارێزی دەستگیرکران
 
 
 

ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
 یەکەمی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی
 ٢١ی مارسی ٢٠٢٣ی زایینی


بەکارهێنانی ئەم ئامارانە بە ئاماژەدان بە سەرچاوەکە ئازادە

 

10:24 - 22/3/2023 نوێ کراوەتەوە.