کۆڵبەر

بانە: هێزەکانی حکومەت کۆڵبەرێکیان کوشت 

01:48 - 6/10/2022

بانە: هێزەکانی حکومەت کۆڵبەرێکیان کوشت 

هەنا: شەوی یەکشەممە ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠١، کۆڵبەرێک بە ناوی سامان زارعی کوڕی جەلال و خەڵکی بانە، لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، گیانی لەدەستداوە.