کۆڵبەر

برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیران

02:41 - 20/2/2023

برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیران

هانا: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە"١٩ی فێوریەی ٢٠٢٣، دوو کۆلبەر بە ناوەکانی "شۆرش و یادگار" خەڵکی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان بریندار بوون.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن, کە هێزە سەربازییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە سنووری نەوسوود تەقەیان لەم کۆڵبەرانە کردووە و لە ئاکام دا بریندار بوون.


پێویستە بگوترێ, ئەم دوو هاووڵاتییە بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان.