ئامار

تێڕوانینێکی گشتی لە دۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٢

06:48 - 2/1/2023

تێڕوانینێکی گشتی لە دۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٢

۱-پشت ڕاستکرانەوەی ناوی ۱۶۶۵ کەس دەستبەسەرکراو

۲- لە پەیوەند لەگەڵ شۆڕشی ژینا۱۴۱ کەس کوژراون کە ۲۱ کەسیان منداڵ و 9 کەسیان ژن بوون.
۳- ۵۳ کەس بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست و ماددەی هۆشبەر لەسێدارە دراون و ۱کەس منداڵ بووە.
۴- ۱۳۳ کەس خۆیان کوشتووە، لەو ژمارەیەش ۳۷ کەسیان ژن و ۴۳ کەسیان منداڵ بوون.
۵- ۲۷۲ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم کوژران و بریندار بوون.
۶- ۴۹ کرێکار به هۆی ڕووداوی کار گیانیان له ده ستداوه و ۳۸کرێکار دەستبەسەرکراون.
۷- کوشتنی نامووسی گیانی ۱۴ ژن و ۴ پیاوی گرت.

۸- ۲۳ مامۆستا دەستبەسەر و ۷۷ کارمەندی ڕاگەیاندنیش دەستبەسەرکراون.