بەندکراوان
دەستگیرکردن و گواستنەوەی دوو هاووڵاتی بۆ زیندانی نەقەدە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان
07:00 - 26/3/2023
هانا: ڕۆژی شەممە ١٨ی مارسی ٢٠٢٣، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "ئەنوەر شێخێ" کوڕی عەلی و "ڕەحمان قادری" کوڕی کەریم خەڵکی گوندی "پسوە"ی پیرانشار دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانی نەقەدە گوازرانەوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ ڕەحمان قادری لە لایەن دادگای ئینقلابی پیرانشارەوە، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە "حیزبە کوردەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" و پڕوپاگەندە لە دژی ڕێژیم بە ٢ ساڵ و حەوت مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان مەحکووم کرا و هەروەها بەهەمان تۆمەت ئەنوەر شێخە، سزای دوو ساڵ و حەوت مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
پێویستە بگوترێ کە ئەنوەر شێخە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی ئابانی ساڵی ١٤٠٠ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ گواسترایەوە و پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکە، بۆ زیندانی نەقەدە، گواسترایەوە. و پاشان لە ڕۆژی شەممە ٢١ی ئیسفەندی ساڵی ١٤٠٠، بە کەفالەت بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
هەروەها ڕەحمان قادری لە "۲۴ی بەهمەنی ۱۴۰٠" لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و ڕۆژی شەممە "۲۱ی ئیسفەندی ۱۴۰۰" بەدانانی بارمتەو بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.
08:27 - 26/3/2023 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- مێرمنداڵێکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی پیرانشار چارەنووسی نادیارە
- بێسەر و شوێن بوونی کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی پیرانشار
- دەستبەسەر کرانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە پیرانشار
- دۆزینەوەی تەرمی کۆڵبەرێک کە لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە کوژراوە و لە ژێر بەفردا شاردرابووەوە
- بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەنیزامییەکان