بەندکراوان

سپاندنی سزای قورس بەسەر مامۆستای قوتابخانە ئەحمەد عەلیزادە

08:22 - 21/3/2023

سپاندنی سزای قورس بەسەر مامۆستای قوتابخانە ئەحمەد عەلیزادە

بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هاوکارانی هانا، ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستا و خەڵکی ئابدانان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیلامەوە بە زیندانیکردن، تەبعید و قەدەغەکردنی چالاکی لە سوشیاڵ میدیا مەحکووم کرا.

لەم ڕاپۆرتەدا باس لەوە کراوە کە ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای وەرزش و خەڵکی شاری ئابدانان، لە دایکبووی ساڵی ١٣٥١ لە ٢٥ی مارسی ۲۰۲۳، لە لایەن دادگاوە ئاگادار کراوەتەوە کە لەلایەن لقی یەک لە دادگای ئینقلابی ئیلام بە دادوەری ڕەجەب محەممەدی تۆمەتبار کراوە بە تۆمەتی ۱: پێکهێنانی گرووپێکی زیاتر لە دوو کەسی بۆ پێکهێنان و ئالۆزی وڵات ۲: پڕوپاگەندە دژی نیزام و کۆماری ئیسلامی، ۳: سووکایەتیکردن بە خامنەیی ۴: سووکایەتیکردن بە تاک و نەتەوەکانی ئێران بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات سزا درا .

بە پێی ئەو حوکمە ئاماژەی پێکراوە، ناوبراو بە ٦ ساڵ و ١ ڕۆژ زیندانی حەپسی تەعزیزی، ٧ ساڵ و ١٦ مانگ زیندان تەعزیزی، یەکەم سزای تەواوکەر و ٢ ساڵ دابڕان لە خزمەت و دەربەدەری بۆ شاری فوناج لە پارێزگاکانی سیستان و بەلوچستان.

هەروەها سزای یەک ساڵ قەدەغەکردنی چالاکی لە سوشیال میدیا بۆ تەواوکردنی سزای سێیەمی بەسەردا سەپێندرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ناوبراو لە تاوانبارکردنی تاک و نەتەوەکان و سوکایەتیکردن بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، عەلی خامنەیی بێتاوان دەرچوو.

لە کۆتایی بەم حوکمانە سزادراو مافی ئەوەی هەیە تا بیست ڕۆژ دوای بەرواری ئاگادارکردنەوە ناڕەزایەتی دەرببڕێت لەسەر سزاکە.