بەندکراوان

سەپاندنی سزای ٤٠مانگ حەپس بەسەر چالاکێکی مافی ژنان

10:38 - 26/3/2023

سەپاندنی سزای ٤٠مانگ حەپس بەسەر چالاکێکی مافی ژنان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: چالاکوانێکی مافی ژنان بە ناوی "شیلان کوردستانی" خەڵکی شاری سنە و ئەندامی گرووپی "ژیوانۆ" لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارە بە دادوەری"سەعیدی" بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە گرووپی "ژیوانۆ" بە دوو ساڵ و نۆ مانگ زیندانی و تەبلیغ لە دژی نیزام" بە حەوت مانگ زیندانی مەحکووم کرا.

پێویستە بگوترێ شیلان کوردستان ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ئوکتوبری ٢٠٢٢ لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش دوو حەفتە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.