بەندکراوان

ناروونی چارەنووسی دوو شارۆمەندی دەستبەسەرکراو

08:34 - 2/3/2023

ناروونی چارەنووسی دوو شارۆمەندی دەستبەسەرکراو

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: زیاتر لە ١٥ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی بەناوەکانی "دانیال زەندی فەر" ٢٠ ساڵە و "زانیار توانا" ٢٥ ساڵە خەڵکی ئاوای سەردۆشی مەریوان تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستا هەیە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان ئاشکرا نییە.

بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە؛ ئەو هاووڵاتیانە لە"۱۳ی فێورییەی۲۰۲۳" لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە ماڵە تایبەتەکانیان دەستبەسەرکران.


پێویستە ئاماژەی پێبکرێت, تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی "زانیار تاوانا و دانیال زەندی فەر" سەبارەت بە بارودۆخ و چارەنووسی منداڵەکانیان سەرکەوتوو نەبوون و ئەم دۆخە نیگەرانی جددی بۆ کەسوکاریان دروست کردووە.