هەواڵ
نەزانینی چارەنووسی شارۆمەندێکی خەڵکی شنۆ
09:26 - 24/3/2023
ئەسعەد ئەرهەنی دانیشتووی ئاوای "سەرگیز"ی شنۆ کە"۲۷ی ڕەشەممەی۱۴۰۱ی زایینی" لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکراوە تا ئیستا هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی لەبەردەستدانیە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە ڕێگای ئاواییەکەی خۆیەوە بۆ شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەرکراوە .
سەڕەڕای بەدوادا چوونی بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو و شوێنی ڕاگرتنی لەدوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە لەبەردەستدا نییە, ئەمەش بوەتە جێی نیگرانی بۆ خێزانەکەی.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- شنۆ : دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێک لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- شنۆ ؛ دەستبەسەر کرانی چوار شارۆمەند لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی کورد لە شنۆ و پیرانشار لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی خەڵکی شارەکانی شنۆ و پیرانشار