سێدارە

ورمێ؛ لەسێدارەدانی نهێنی و ڕفاندنی تەرمی محیەدین ئیبراهیمی زیندانی سیاسی

05:53 - 17/3/2023

ورمێ؛ لەسێدارەدانی نهێنی و ڕفاندنی  تەرمی محیەدین ئیبراهیمی زیندانی سیاسی

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتوە؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی"۱۷ی مارسی۲۰۲۳ "محیەدین ئیبراهیمی"، ۴۳ ساڵە، کوڕی محەممەد، خێزاندار و خاوەنی پێنج منداڵ و خەڵکی ئاوای "ئەلکاوی" شنۆ، لەسێدارەدرا و تەرمەکەی لەلایەن حکومەتی تیرۆریستیی ئیسلامییەوە ڕفێندرا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، هێزە حکوومەتییەکان "فەخرەدین ئیبراهیمی"کوڕی محیەدین یان لە بەردەم دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ ڕفاند و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێزا.

پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت, کە شەوی ڕابردوو لانیکەم شەش هاووڵاتیی دیکە لە زیندانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ لە سێدارە دراون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا پێشتر هەواڵی لەسێدارەدانی شەش زیندانی بڵاوکردۆتەوە