بەندکراوان

ڕفاندنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

08:21 - 21/3/2023

ڕفاندنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی مارسی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەک بە ناوی" عەلی خادەمی" ٢٢ ساڵە خەڵکی شاری قوروە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا.

هێزەکانی حکومەت بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ناوبراو و دوای پشکنینی ماڵکەی دەستبەسەریان کرد.

تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە نییە.