هەواڵ

کوشتنی هاووڵاتییەکی بەلووچ لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

06:08 - 16/3/2023

کوشتنی هاووڵاتییەکی بەلووچ لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی به هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتووە؛ ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە"١٣ی مارسی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەکی بەلووچ بە ناوی' گۆڵ ئەحمەد غولجەیی" ٢١ ساڵە، خەڵکی سەراوانی ، سیستان و بەلوچستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان لە میحوەری سەراوان لە زاهیدان، گیانیلەدەستدا .

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ئاماژەی بەوەشکرد، چەند هاوڵاتییەکی دیکەش کوژراون، تا ساتی نووسینی ئەم هەواڵە ناوەکانیان پشتڕاست نەکراوەتەوە.