هەواڵ

گیانلەدەستدانی جووتیارێک لەکاتی کارکردندا

08:25 - 21/3/2023

گیانلەدەستدانی جووتیارێک لەکاتی کارکردندا

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتووە؛ ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٨ی مارسی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەکی ٦٠ ساڵە بە ناوی "سەید تەها سەعدی" کوڕی سەید رشید و خەڵکی ئاوایی "خنخنە"ی نەغەدە بە هۆی گیرانی لە گەراجی تراکتۆر گیانی لەدەست دا .

ئەم هاوڵاتیە لە یەکێک لە باخەکانی دەوروبەری گوندی خنخنە خەریکی کاری کشتوکاڵ بووە.

پێویستە ئەوەمان لەبیربێت, کە نەبوونی کەرەستەی ئییمەنی لە ژینگەی کار و گرنگی نەدانی خاوەنکارەکان بە سەلامەتی کرێکاران لە ئێران و کوردستان ساڵانە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی شارۆمەندان .