بەندکراوان

دەستگیرکردنی کەسایەتیەکی ئایینی کورد لە شاری بانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە

08:50 - 24/5/2023

دەستگیرکردنی کەسایەتیەکی ئایینی کورد لە شاری بانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە

هانا: ڕۆژی شەممە ١٦ی مەی ٢٠٢٣، کەسایەتیەکی ئایینی کورد بە ناوی مامۆستا ئەمین قەیسەری، وتاربێژی ئاوای"زرواو عەلیای" بانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

بە پشت بەستن بە هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ، ئەم کەسایەتیە ئایینیە کوردە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ئاوای زەرواو عەلیا، بە بێ بەڵگەی یاسای دادگا و بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و پاشان بۆ لێپرسینەوە بۆ ئیتلاعاتی سنە گوازرایەوە.