هەواڵ

هەوڵی خۆکوشتنی سەربازێک بووە هۆی گیانلەدەستدانی

07:39 - 23/5/2023

هەوڵی خۆکوشتنی سەربازێک بووە هۆی گیانلەدەستدانی

بەپێی زانیاری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی مەی ٢٠٢٣، سەربازێک بە ناوی "مەحمود ئارەش" ٢٠ ساڵە، کوڕی عەبدولکەریم و خەڵکی" یولاگەڵدی" شاری شوت، بە هۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەک لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ هانا زیادی کرد؛ ناوبراو لەناو پادگانی "ئەلمەهدی"ی شاری ورمێ بە چەکی ئۆرگانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سیستەمی نیزامی لە سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پیاوانی سەروو ١٨ ساڵ ئیجبارییە و ئەگەر کارتی خزمەتی سەربازییان نەبێت ئەوا سوودمەند نابن لە ئاسانکاری و بەڵگەنامە سەرەتاییەکان بۆ هاووڵاتیان، وەک پاسپۆرت، مۆڵەتی بازرگانی، یان کارکردن لە فەرمانگە حکومییەکان و هتد.
بە هۆی دۆخی ئابوری پشێو و نەبوونی هەلی کار و ئاسایشی کار و هەروەها نزمی ئاستی خزمەت گوزاری کۆمەڵگا و نەبوونی ئومید بە داهاتوو، زۆرێک لە کێشە دەروونییەکانی کۆمەڵگا لە یەکتردا تێکەڵ بوون. کە هەموو ڕۆژێک شاهیدی ناڕەزایەتی جەماوەری و نافەرمانی مەدەنی و بەتایبەت کۆتایی هێنان بە ژیان لە کوردستان و شارە جوگرافیایەکانی کەی ئێران دەبین.