هەواڵ
پیرانشار؛ سزای ساڵێک حەپسی تەعزیری بەسەر بەندکراوێکی سیاسی
08:52 - 24/5/2023
بە پێی ئەو هەواڵانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە هاوکارانی هانا گەشتوە ، باپیر بەرزە، زیندانی سیاسی پێشووی خەڵکی پیرانشار ، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانەوە بە یەک ساڵ زیندان سزا دراوە.
ئەم حوکمە لەلایەن دادوەر "ڕەزا قارەمانی سەعەتلو" بە تۆمەتی "تێکدانی نەزمی گشتی و نا ئارامی گێڕی, ئاژاوە، پشێوی تێکەڵ بە پێشێلکردنی یاسا, هاوتەریب لەگەڵ ئامانجی گروپەکانی دژی حکومەت "ئاسايشى نەتەوەيى"بەسەر ناوبراودا سەپاوە.
باپیر بەرزە خەڵکی ئاوای چیانە سەر بە پیرانشار ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی نڤەمبری ٢٠٢٢ لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتوخانە ئەمنییەکانی شاری ورمێ ڕاگوێزرا و دواتر بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە و پاشان لە ٢٦ی ژانویەی ٢٠٢٣، بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- مەریوان؛ دەستگیرکردنی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە
- جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی بەلووچ لە زیندانی کرمان
- جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی بەلووچ لە زیندانی ناوەندیی زاهیدان
- دەستگیرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی
- بەندیخانەی ورمێ؛ڕاگوێزرانی"پەروین موسەوی"بۆ ژوری تاکەکەسی بۆ جێ بەجێکردنی سزای سێدارە