هەواڵ
کوژرانی بەرپرسی ڕێکخراوی ژینگە پارێزی"چرۆ"لە روانسەر
12:21 - 20/5/2023
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمڕۆ هەینی" ١٩ی مەی ٢٠٢٣، چالاکێکی ژینگەپارێز بە ناوی"محەممەد کەریمی"بەرپرسی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی "چرۆ" خەڵکی ڕوانسەر، بە دەستی کەسانی نەناسراو کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ناوبراو لەکاتی چوونە ژوورەوەی بۆ نێوەندگیری لە شەڕێکی سەر شەقامەکاندا، بە هۆی لێدانی چەقۆ لە دەماری حەیاتی دوای چەند کاتژمێرێک لە یەکێک لە کلینیکە پزیشکیەکانی ڕوانسەر گیانی لەدەستدا.
هەروەها ئەم سەرچاوەیە لە درێژەی گفتوگۆکەدا لەگەڵ هانا زیادی کردووە؛ کە دوای کوژرانی محەممەد کەریمی ئەو کەسانەی کوشتویانە هەڵاتن.
محەممەد کەریمی ئاگرکوژێنەوە و چالاکی ژینگەپارێزی و یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی سەرەکی کۆمەڵەی "چرۆ"، هەروەها یەکێک لە قارەمانان و ڕاهێنەرە بەناوبانگەکانی وەرزشی رەزمی ، لە شاری ڕەوانسەر بوو.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- مەریوان؛ دەستگیرکردنی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە
- جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی بەلووچ لە زیندانی کرمان
- جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی بەلووچ لە زیندانی ناوەندیی زاهیدان
- دەستگیرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی
- بەندیخانەی ورمێ؛ڕاگوێزرانی"پەروین موسەوی"بۆ ژوری تاکەکەسی بۆ جێ بەجێکردنی سزای سێدارە