ئامار

ئاماری دۆخی مافی مرۆڤ لە مانگی مەی٢٠٢٣، لە کوردستانی ئێران

11:47 - 1/6/2023

ئاماری دۆخی مافی مرۆڤ لە مانگی مەی٢٠٢٣، لە کوردستانی ئێران

هانا: ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕاپۆرتی ئاماری خۆی سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ و پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکانی هاووڵاتیانی کورد لە مانگی مەی٢٠٢٣ لە کوردستانی ئێران بڵاودەکاتەوە. بەهۆی نەبوونی ئازاد دەستڕاگەیشتن بە هەواڵ و ڕووداوەکانی ناوخۆی وڵات، ئەم ئامارە ناتوانێت هەموو حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیان لەخۆ بگرێت، بەڵام هەموو هەوڵەکانی هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بەم ئاراستەیەدایە، لە ئەوپەڕی وردبینی لە خستنەڕووی هەواڵ و پشتڕاستکردنەوەی حاڵەتە بڵاوکراوەکان ئەنجام دراوە. بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا تۆمار کراون، لە مانگی مەی ساڵی ٢٠٢٣ لانیکەم ٣٨ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون، ١٦ کەس لە سێدارە دراون، ٩ کرێکار بریندار بوون، ٤ کرێکار لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداو بوون و گیانیان لەدەست داوەوە ,١٢ چالاکی کرێکاری بانگهێشت کران و دەستگیرکران، لانیکەم ٨ کەس خۆیان کوشتووە، کەسێک بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیلەدەستداوە و ژنێکیش کوژراوە.

دەستگیرکردنەکان:
لە مانگی مەی ساڵی ٢٠٢٣ لانیکەم ٣٨ هاووڵاتیی کورد لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سەرەڕۆیانە و بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا دەستبەسەر کراون.
ناوی هەموو ئەو کەسانە لە لایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا پشتڕاست کراوەتەوە کە زۆربەیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، بەشداری لە خۆپیشاندانەکان، هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی و چالاکی مەدەنی دەستبەسەر کراون. به پێی ئه م ئامارانه ۱۲ کرێکار و ۵ کەسایەتی ئایینی کورد و ۲ ژن دەستبەسەرکراون.

سێدارە:
لە مانگی مەی ساڵی ٢٠٢٣ لانیکەم ١٦ کەس لە شارە کوردنشینەکان لەسێدارە دراون. لەو ژمارەیەش ١٢ کەس بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست و ٤ کەسیش بە تاوانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لە سێدارە دراون.

 کۆلبران:
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە مانگی مەی ۲۰۲۳, ۹کۆڵبەر بریندار بوون. لەو ژمارەیەش ۷ کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەت بریندار بوون و ۲ کەسیش بەهۆی ڕووداوی سروشتی بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزەکانی حکومەتەوە بریندار بوون.

ژنان :

لە مانگی مەی ساڵی ۲۰۲۳, ۲ ژن دەستگیرکراون و ٢ ژن خۆیان کوشتووە و ژنێک لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە کوژراون.

خۆکوشتن:

لە مانگی مەی ۲۰۲۳, لە شار و ئاواییەکانی کوردستان لانی کەم ٨ کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. لەو کەسانە ٦ کەسیان لە ڕەگەزی نێر و ٢ کەسیان لە ڕەگەزی مێ بوون. ئەم خۆکوشتنانە بە هۆکاری نادیار بووە.

کرێکاران: 
بە پشتبەستن بە ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە مانگی مەی ۲۰۲۳ تۆمارکراوە: ٤ کرێکار بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ١٢ چالاکی کرێکاری دەستبەسەر کراون.

مین:
و لە ئاکام دا لەم مانگەدا بەهۆی تەقینەوەی مین کە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان چێندرابوو، کەسێک گیانی لەدەستدا.


ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
١ی ژووئێنی ٢٠٢٣

ئاماژەدان بەم ئامارانە بە سەرچاوەوە ئازادە