هەواڵ

ئازادکردنی هاووڵاتییەک لە زیندان بە دانانی بارمتە

08:52 - 29/5/2023

ئازادکردنی هاووڵاتییەک لە زیندان بە دانانی بارمتە

هانا: ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی مەی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەک بە ناوی "محەممەد ئازەربەرزین"، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٥ ملیارد تمەن تا کۆتایی دانیشتنی دادگا، بە شێوەی کاتی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕۆژی دووشەممە "١ی مەی ٢٠٢٣" لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی پیرانشار بە سەرپەرستی دادوەر "ڕەزا قەهرمانی ساعەتلوو" بە تۆمەتی درووستکردنی یەک کۆکتێل مۆلۆتۆڤ  ١٥ مانگ و یەک ڕۆژ و سزای حەپس و غەرامەی نەختینەی ، بە تۆمەتی بەشداریکردن لە تێکدانی ئاسایشی گشتی سزای حەوت مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانیکردن و ۴۰ زەربەی قامچی بە تۆمەتی سەرپێچی کردن لە بریاری مأمورێکی حکومەتی سزای حەوت مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانیکردنی بە سەر سەپێنراوە .

محەممەد ئازەربەرزین ڕۆژی ٢٧ی نڤەمبری ٢٠٢٢ لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتوخانە ئەمنییەکانی پیرانشار گوازرایەوە و دوای تەواوبوونی لێپرسینەوە، بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە.