ئامار

ئاماری دۆخی مافی مرۆڤ لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣، لە کوردستانی ئێران

02:19 - 5/4/2023

ئاماری دۆخی مافی مرۆڤ لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣، لە کوردستانی ئێران

هانا: ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕاپۆرتی ئاماری خۆی سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ و پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکانی هاووڵاتیانی کورد لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ لە کوردستانی ئێران بڵاودەکاتەوە. بەهۆی نەگەیشتنی ئازادانە بە هەواڵ و ڕووداوەکانی ناوخۆی وڵات، ئەم ئامارە ناتوانێت هەموو حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیان لەخۆ بگرێت، بەڵام هەموو هەوڵەکانی هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بەم ئاراستەیەدایە، بە ئەوەی ئەوپەڕی راستی درووستی بۆ هەواڵ و پشتڕاستکردنەوەی حاڵەتە بڵاوکراوەکان.جێبەجێ کراوە.

 بە پشتبەستن بەم ئامارانەی لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا تۆمارکراون، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا (ژانویە، فوریە و مارس )، لانیکەم ٣٣٧ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون، لەو سێ مانگەدا ٤٦ کەس لە سێدارە دراون، ٢٤ کۆڵبەر کوژراون یا بریندار بوون ، ۴ کرێکار لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی شوێنی کار بوون و گیانیان لەدەستداوە، لانیکەم ۱۶ کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە ، ۲ کەس بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لەدەستداوە و ۶ ژنیش کوژراون .
دەستگیرکردنەکان:
 لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا لانیکەم ٣٣٧ هاووڵاتیی کورد لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ئارەزوومەندانە و بەبێ هیچ فەرمانێکی دەستبەسەرکردن لە دادگا دەستبەسەر کراون.
 ناسنامەی هەموو ئەو کەسانە لە لایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا پشتڕاست کراوەتەوە و زۆربەیان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی، بەشداری لە خۆپیشاندانەکان ، هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی و چالاکیی مەدەنی دەستبەسەر کراون.  بەگوێرەی ئەو ئامارانە، ۱۶ کەس لە دەستگیرکراوەکان ژنن و ۳۳ کەسیان منداڵ و گەنجن کە تەمەنیان لە خوار ۱۸ ساڵەوەیە.
 لەسێدارەدانەکان:
 بە پشتبەستن بە ئاماری هانا، لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا، ٤٦ هاووڵاتیی کورد لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیی لە کوردستان و شارەکانی دیکەی ئێران لە سێدارە دراون کە ١٧ کەسیان بە تاوانی کوشتن و ٢٤ کەسیان بە تاوانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان و ٣ کەسیان بە تاوانی موحاربە لە سێدارە دراوە.
 هەروەها زیندانییەک لە زیندانی ورمێ بە شێوەیەکی گوماناوی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
منداڵان:
 لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا ٣٣ منداڵ لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستگیرکراون.  هەروەها ٢ منداڵ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
کۆڵبەران :
 بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هانا، لە مانگەکانی ژانویە،فوریەو مارسی ٢٠٢٣، ٢٤ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون.  لەو ژمارەیەش ۵ کەس گیانیان لەدەستداوە و ۱۹ کەسیش بریندار بوون.  ۸ لە بریندارەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت و بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار بوون و یەکێک لە کوژراوەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت گیانی لەدەستداوە.
ژنان :
 لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا، لانیکەم ١٦ ژن لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستگیرکراون
 هه ڕوه ها ۶ ژن کوژراون و ۳یان له لایه ن هاوسه ڕه کانیانه وه کوژراون و ۳ که س له لایه ن که سێکی نه ناسراوه وه کوژراون.

 خۆکوشتن :
 بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ناوەندی ئاماری هانا تۆمارکراون، لەم سێ مانگەدا ١٦ کەس لە شار و گوندەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.  لەو کەسانە ١١ کەسیان پیاو و ٥ کەسیان لە ژن بوون.  هەروەها ۲ منداڵیش لەنێو خۆکوژەکاندا دەبینرێن.  ئەم خۆکوشتنانە بەهۆی هۆکاری بژێوی و ناکۆکی بنەماڵەیی و ٣ حاڵەتیش بە هۆی فشاری دەروونی و سۆزداریی ئەفسەرانی کۆماری ئیسلامی بووە.
 کرێکاران:
 بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ناوەندی ئاماری هانا تۆمارکراون، لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٤   کرێکار بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەستداوە.

 مین:
 و دواجاریش لەم سێ مانگەدا بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە کە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان چێنرابوو، ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.

 ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
 ئاوریلی ٢٠٢٣