کۆڵبەر

بریندار بوونی چوار کۆڵبەر بە تەقەی هێزەخۆجێیەکان لە نۆسود

12:26 - 6/6/2023

بریندار بوونی چوار کۆڵبەر بە تەقەی هێزەخۆجێیەکان لە نۆسود

هانا: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ٢٠٢٣، چوار کۆڵبەر کە لە نێویاندا دوو گەنج بە ناوی "شوان" (ناوی بنەماڵەی نادیار) خەڵکی ئاوای ساتیاری، سۆران دانشی تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی ئاوای بڵبزان، کاوان حسەینی ١٨ ساڵە خەڵکی ئاوای دشە، و عەلی حسەینی ١٧ ساڵ خەڵکی ئاوای "بەڵبزان"ی پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە سنوورییەکان لە سنووری "نەوسود" بە سەختی بریندار بوون.

بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە؛ لە ئەنجامی تەقەی هێزە خۆجێیەکانی سەر سنووری شوان، عەلی حسەینی قاچی، کاوان حسەینی  پشتی و کەمەری و سۆران دانشی لەگەنی بریندار دەبێت.

پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت، ئەم چوار گەنجە بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی شاری هەڵەبچە لە هەرێمی کوردستان.