سێدارە
جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی بەلووچ لە زیندانی ناوەندیی زاهیدان
11:00 - 8/6/2023
هانا: بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی ژوئێنی ٢٠٢٣، حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی بەلوچ بە ناوی "عەلی دۆست براهوی" ٤٥ ساڵە و خەڵکی میانکۆنگی زابول، لە زیندانی ناوەندیی زاهیدان جێبەجێکرا.
بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە؛ ناوبراولە ساڵی ١٤٠٠دا بە تاوانی کوشتنی ژنەکەی دەستبەسەر و سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
بە پێی ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، زیاتر لە ٧٢%ی ئێعدامەکان لە ئێران بە نهێنی ئەنجام دەدرێن.
هەرچەندە بەپێی یاسای کۆماری ئیسلامی سزای لەسێدارەدان بۆ هەندێک تۆمەت لەبەرچاو گیراوە و لە ڕوانگەی دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتەوە بەبێ گوێدان هۆکاری زیادبوونی تاوان و کێشە کۆمەڵایەتییەکان، سزای لەسێدارەدان بۆ تۆمەتبار واجبە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جوانڕۆ:دەستبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە
- پیرانشار:دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی ژن لە لایەن هێزەکانی حکومەتی ئیران
- سەقز:دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی ژن لە لایەن هێزەکانی حکومەتی ئیران
- سەقز:دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزەکانی حکومەتی ئیران
- سەقز:دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی دیکە لە لایەن هێزەکانی حکومەتی ئیران