بەندکراوان

دەستگیرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی

10:59 - 8/6/2023

دەستگیرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی

بە وتەی هاوکارانی هانا، ڕۆژی سێ شەممە ٦ی ژوئێنی٢٠٢٣ ، فەرعان حەسەنزادە ٣١ ساڵە، خەڵکی شنۆ، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزرا.

ناوبراو لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی شنۆ لە کاتی دادگاییکردنی نادادپەروەرانەدا لەلایەن دادوەر "مێهدی ڕەزایی" لە پێوەندی لەگەڵ بەشداریکردن لە شۆڕشی ژینا و بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران" بە دوو ساڵ بەندکران سزا درا کە لە دادگای پێداچونەوە بۆ چوار مانگ بەندکران کەمکرایەوە.