هەواڵ

مەریوان/ ناڕەزایەتی دەربڕین دوکانداران دەریاچەی زرێبار بەرامبەر بە پلانەکانی سپای پاسداران

08:23 - 7/6/2023

مەریوان/ ناڕەزایەتی دەربڕین دوکانداران  دەریاچەی زرێبار بەرامبەر بە پلانەکانی سپای پاسداران

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی شەممە ٦ی ژوئێنی٢٠٢٣، بازرگانان و دوکاندارەکانی دەریاچەی زرێبار مەریوان، لە دژی مۆرکردنی بوفێکانیان لە دژی پلانی سپای پاسداران لە بەردەم پارێزگاری ئەم شارە ناڕەزایەتییان دەربڕی .

بە پشت بەستن بەم ڕاپۆرتە، سوپای پاسداران بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی شارەوانی مەریوان و بە هاوکاری هێزی پۆلیس، بوفەی دەسفرۆشانی زرێبار لە شاری مەریوان یان داخست و ئێستا بڕیارە نزیکەی ٢٠٠ بنەماڵە لە کاسبی دەرهێنانی بژێوی ژیانیان بێبەش بکرێن و ئەم شوێنانە ببێتە پێشانگای سپای پاسداران.