منداڵان

نەوسوود:برینداربوونی منداڵێکی کۆڵبەر بە تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئیران

09:44 - 16/3/2023

نەوسوود:برینداربوونی منداڵێکی کۆڵبەر بە تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئیران

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٥ی مارسی ٢٠٢٣، منداڵێکی ١٤ ساڵانی کۆلبەر بە ناوی "مانی حەبیبی"، خەڵکی ئاوایی حەمشێر، سەر بە سەلاس باواجانی، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ناوبراو لەکاتی بەزاندنی سنووری "کەلەبەر" لە نەوسوود بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە تەقەی لێکرا و بەهۆیەوە قاچی ئەم منداڵە ١٤ ساڵە بریندار بوو.
مانی حەبیبی بۆ چارەسەری پزیشکی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی پاوە.
پێویستە بگوترێ، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ٧ی مارسی ٢٠٢٣، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی مەسعود خەڵکی جوانڕو لە کاتی کۆڵبەری دا  لە سنووری نەوسوود، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی سەر سنوور کراوە لە ناوچەی ڕان برینداربو.

لە ئێران لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ، ژمارەیەکی بەرچاو لە منداڵان لە جیاتی پەروەردەکردن و پەرەپێدانی زانست و تواناکانیان بۆ گەشەپێدانی خۆیان و کۆمەڵگا، بە هۆی هەژاری و بژێوی نەگبەتییەوە ناچار دەبن  روو بکنە کار کردن بۆ ئەوەی تنیا بژین . وەک چۆن ئەو ئامارە ناحکومیانەی کە لەلایەن چالاکوانانی مافی منداڵان و مافی مرۆڤەوە کۆکراونەتەوە ئاماژە بە ژمارەی دانیشتوانی حەوت ملیۆن منداڵی کار دەکەن و پێش بینیش دەکرێت ئەم دیاردەیە زیاتر و زیاتر گەشە بکات بەهۆی زیادبوونی هەژاری و ڕێژەی هەڵاوسان.

سەرەڕای ئەوەی کە کوردستان وەک بەشێک لە خاکی ئەم جوگرافیایە، هەمیشە بەدەست سیاسەتی هەڵچوونی ئابووریی کۆماری ئیسلامییەوە دەناڵێنێت، هەڵاواردنی نەتەوەیی و هەژاریی سیستماتیکیش بووەتە هۆی ئەوەی پارێزگاکانی کوردستان هەمیشە پلەی یەکەمی هەژاری لە وڵاتدا بەدەست بهێنن، بێ گومان منداڵانی کورد هەروەها لە ئەنجامی ئەم سیاسەتە زۆر ناوچەی تر دەبنە قوربانی، دیاردەی کاری منداڵان تەنها بەشێکی کەمی ئەم دۆخە ترسناک و ئازاربەخشە. لە لایەکی تریشەوە منداڵانی سەرباز، دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان، هاوسەرگیریی منداڵان و...دیاردەی پەیوەندیدارن کە کۆمەڵگا بەرەو داڕمانی کۆمەڵایەتی و کولتووری دەبەن.