هەواڵ

هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی بانە بە ١٥ مانگ زیندانی سزا درا

04:22 - 31/5/2023

هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی بانە بە ١٥ مانگ زیندانی سزا درا

بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە؛ ڕۆژی چوارشەممە ۱۰ی مەی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەک بە ناوی "محەممەد شەریف پوور بایندەرە" خەڵکی شاری بانە، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای دووی تاوانەکانی شاری بانە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕژیم و چالاکی بۆ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان" بە سێ مانگ زیندان و ساڵێک زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرا .

 ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ژووئیەی ۲۰۲۲ی  ، محەممەد شەریف پوور بایندەرە لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتوخانەی ئەمنیی شاری سنە ڕاگوێزرا و پاش تەواو بونی لێپرسینەوە، بۆ زیندانی بانە ڕاگوێزرا و دوای چوار مانگ،  بە دانانی بارمتەی ۳۰۰ ملیون تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دانیشتنەکان لە زیندانی بانە ئازاد کرابوو.