بەندکراوان

ورمێ؛ مەسعوود حاجی زادە زیندانی سیاسی کورد مانی لە خواردن گرت

02:48 - 7/6/2023

ورمێ؛ مەسعوود حاجی زادە زیندانی سیاسی کورد مانی لە خواردن گرت

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە زیندانی ورمێ بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە؛ مەسعوود حاجی زادە، زیندانیی سیاسیی کورد، ڕۆژی سێشەممە ۱۶ی جۆزەردان ۱۴۰۲، بە هۆی تۆمارکردنی دۆسیە لە دژی، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد.


لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە لە زیندانی ورمێ کە بۆ ژوری تاکەکەسی ڕاگوێزرابوو، ڕووبەڕووی دۆسیەیەکی نوێ بووەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بەرپرسانی زیندانی کۆماری ئیسلامیی ورمێ دۆسیەیەکی نوێیان لە دژی ئەم زیندانییە سیاسییە ئامادە کردووە و بە ئیفادەی چەند بەندکراوێکی تاوانکاریی مەترسیدار ڕەوانەی سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامی کردووە.