هەواڵ

چالاکی کرێکاری "کەمال کەریمی" بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا

04:31 - 31/5/2023

چالاکی کرێکاری "کەمال کەریمی" بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٣١ی مەی ٢٠٢٣، کەمال کەریمی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری کەلاتەرزان و دانیشتووی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی ۵۰۰ ملوێن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کرا .

کەمال کەریمی ڕۆژی چوارشەممە "١٧ی مەی ٢٠٢٣" لەگەڵ ٧ چالاکی کرێکاری دیکە لە ماڵی فەرشید عەبدوڵڵاهی باوکی شەهید #هوومەن_عەبدوڵڵاهی لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ ئیتلاعاتی سنە گواسترایەوە و دواتر بۆ زیندانی ناوەندی ئەم شارە ڕاگوێزرا.