بەندکراوان

ڕفاندنی کچێکی ١٦ ساڵە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

12:50 - 25/12/2022

ڕفاندنی کچێکی ١٦ ساڵە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هاوکارانی هانا: ئێوارەی ڕۆژی شەممە "٢٤ی دیسەمبری ٢٠٢٢" کچێکی۱۶ساڵە بە ناوی "نگین حاجی زادە" خەڵکی ئەهواز، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن ، ناوبراو لە کیان پارسی ئەهواز لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.