کۆڵبەر
کوژران و برینداربوونی ٣٥ کۆڵبەر لە مانگی رابردوودا
01:35 - 19/10/2022
هانا: بەپێی راپۆرتی ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە ماوەی مانگ و نیوی رابردوودا لانیکەم ٣٥ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون.
بەپێی ئەم راپۆرتە، لە سەرەتای مانگی سیپتەمبری ئەمساڵەوە تا نیوەی ئۆکتۆبر، لانیکەم ٩ شارۆمەندی کورد لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنوورەکان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیران پێکراون لە ئاکامدا گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها لەم ماوەیەدا لانیکەم ٢٦ کۆڵبەر بریندار بوون. یەک لەو کۆڵبەرانە بە هۆی تەقینەوەی مینە چێندراوەکانی هێزە چەکداری حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار بووە. ٢٥ کۆڵبەریش بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدرەکانی حکومەت لە سەر سنوورەکانی کوردستان بریندار بوون.
شایانی باسە هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە شارەکانی کوردستان و ئیران، بەرەوڕووبوونەوەی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لەگەڵ کۆڵبەران تووندوتیژتر بووە و بێ ترس و خۆف تەقیان لێ دەکەن و بە قەستی کوشتن لێیان دەدەن.
ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
١٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢
01:39 - 19/10/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ئاماری کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٣
- بانە ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- بریندار بوونی شەش کۆڵبەر بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود
- کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- سەقز ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان