کۆڵبەر
نەوسوود; برینداربوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە خۆجەییەکان
03:30 - 2/5/2023
بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی گەیشتو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە، "۱ی مانگی مەی ٢٠٢٣"، دوو کۆلبەر بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی خۆجەییەکان لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری "کەلەبەر" لە نۆسوود بریندار بوون.
تا ئێستا ناوی یەکێک لە کۆلبەرەکان بە ناوی "غولام مەحمودیان" خەڵکی سەلاس باباجانی و ناوی کۆلبەرەکەی دیکە کە خەڵکی ئاوای "دەشە"ی پاوەیە پشتڕاست نەکراوەتەوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ غوڵام مەحمودیان بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی "قودس" لە شاری پاوە گواسترایەوە و باری تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
کۆڵبەری دیاردەیەکە,کە لە ئەنجامی هەژاری و بێکارییەوە هاتوەتە ئاراوە کە خەڵکی کوردستان لەبەر پێویستی و بژێوی ژیانیان پەنای بۆ دەبەن. ئەم دۆخەی خەڵکی کوردستان پێشێلکردنی ئاشکرای مافەکانی هەموو مرۆڤێکە، بەڵام کێ و چەند کەس بەرپرسیارە لە دروستکردنی؟
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سەردەشت : بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکان
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەکانی فەوجی سنووی
- کۆڵبەرێکی برینداری خەڵکی مەریوان دۆخی تەندرووستی ناجێگیرە
- جوانڕۆ:دەستبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە
- پیرانشار:دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی ژن لە لایەن هێزەکانی حکومەتی ئیران