کۆڵبەر

کۆڵبەرێکی برینداری خەڵکی مەریوان دۆخی تەندرووستی ناجێگیرە

03:48 - 28/8/2023

کۆڵبەرێکی برینداری خەڵکی مەریوان دۆخی تەندرووستی ناجێگیرە

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی ناوەندی مافی مرۆڤی هانا ؛ لە شاری مەریوان دۆخی تەندرووستی کۆڵبەرێک بە ناوی ئومید کەریمی خەڵکی لاویسانی سەر بە شاری مەریوان ناجێگیرە

بە پێی راپۆرتی سەچاوەیکی ئاگادار ئومید کەریمی ئەم کۆڵبەرە لاوە لە رێکەوتی ٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٣ لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری بانە لە لایەن هێزەکانی نیزامیەوە راستەوخۆ تەقەی لێ کراوە و بە قورسی بریندار بووە و تا ئیستا سێ جار نەشتەرگەری بۆ کراوە 

سەرچاوەکە ئەوەشی پێ راگەیاندین لە ئێستادا ناوبراو پێویستی بە نەشتەرگەری چوارەم هەیە 
ناوەندی مافی مرۆڤی هانا پێشتر راپۆرتێکی سەبارەت بە ئەم کۆڵبەرە بڵاو کردووەتەوە

03:50 - 28/8/2023 نوێ کراوەتەوە.