بەندکراوان
رەزا بەبرنژاد دووبارە دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی قوچان ڕاگوێزرا
09:33 - 8/6/2024
هانا : ڕۆژی پێنج شەممە "١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣" رەزا بەبرنژاد برای مەهدی بەبر نژاد لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە قوچان ، دووبارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاشان بۆ بەندیخانەی قوچان ڕاگوێزرا .
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە "٣١ی گوڵانی ١٤٠٣" بە هۆی بڵاو کردنەوەی ئیستۆری لە پەیجی ئینستاگرامەکەی لە پەیوەند لەگەڵ مردنی ئیبراهیم رەئیسی لە لایەن هێزەئەمنییەکان لە ماڵەکەی دەستبەسەر و لە کۆتاییدا لە ڕۆژی شەممە ١٢ی گوڵانی ١٤٠٣ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی قوچان ئازاد کرا .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە کوردە بەردەست نیە .
09:50 - 8/6/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک لە قوچان بە هۆی بڵاو کردنەوەی ئیستۆری سەبارەت بە مردنی ئیبراهیم رەئیسی
- ڕاپۆرتێک لە سەر بارو دۆخی زیندانی سیاسی سەکینە پەروانە
- گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەک بە هۆی سەختی برینەکەیەوە
- گیانبەختکردنی دوو شارۆمەند لە قووچان بە تەقەی چەکدارەکانی حکومەت