کۆڵبەر

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان

09:41 - 8/7/2024

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ یەکشەممە "١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٣" لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکان بە چەکی ساچمەیی لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بە ناوی "سینا نادری" تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی پاوە بریندار بووە .

ناوبراو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی بنکەکانی تەندروستی کراوە .

شایانی باسە سینا نادری پێشتریش لە شەوی هەینی رێکەوتی "٢٣ی بەفرانباری ١٤٠١" لە ئاکامی ڕاوەدوونان لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود کەوتبووە خوارەوە و دەست و قاچی شکابوو .

زۆربینراوترین